٧ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ١٤:٤٠
Source: Mehrnews
زانیاری ورد لەسەر گردبوونەوەی ناڕەزایەتی ئاودانانی ئیلام

دوانیوەڕۆی سێشەممە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لەسەر تەوەری داواکاریە ئابووریەکان لە ئاودانان بەڕێوە چوو کە لە درێژەدا، بە ئاوەژۆ کەڵکوەرگرتنی گرووپێکی کەم، کێشرایە ئاژاوە و کاولکردنی داراییە گشتییەکان.

 ئەو کۆبوونەوە کە بە شێوەی ئاشتیخوازانە دەستی پێکردبوو، بە هاوکاری پۆلیس تا نزیک بە کاتژمێر 19 درێژەی هەبوو و بەشێکی گەورەی حەشیمەتەکە وردە وردە بڵاوەیان کرد.

دوای کۆتایی هاتنی کۆبوونەوە سەرەکیەکە، ژمارەیەکی کەمی نزیک بە 250 بۆ 300 کەس بە جودا بوونەوە لە خۆپیشاندەران، هەوڵی ئاگردان و کاول کردنیان لە هەندێک شوێنی شار دا.

لەو،ناوەدا، هێرش کرایە سەر چەند فرۆشگەی گەورە و کارەبای بەشگەلێک لە شاریش بچڕا.

بەختەوەرانە تا ئێستا ڕاپۆرتێک لە خەساری گیانی لە هاووڵاتیان نەدراوە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha